شارەوانی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە



شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان و شۆفێران دەكاتەوە و دەڵێت: سبەینێ بە یەکگەیشتنی شەقامی ”سۆران و بۆتان” لە گەڕەکی کارێزەوشک و ئاشتی دادەخرێت.

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە کە سبەی ٥ شەممە 3-10-2024، لە کاتژمێر 6:00ی سەر لە بەیانی بە یەکگەیشتنی شەقامی ”سۆران و بۆتان” لە گەڕەکی کارێزەوشک و ئاشتی دادەخرێت بەشێوەیەکی کاتیی، بە مەبەستی تەواو کردنی کۆتا بەشی شەقامی سۆران.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات کە ڕێگاکانی چواردەوری بەکاربهێنن.

ئاوات حسامەدین: من پێویستم بە مووچەی پەرلەمانتاری نییە تا بۆ مووچە بچمە پەرلەمان
پێت ئاوات حسامەدین: من پێویستم بە مووچەی پەرلەمانتاری نییە تا بۆ مووچە بچمە پەرلەمان
پزشکیان لە قەتەرەوە پەیامی بە ئیسرائیل دا
دوات پزشکیان لە قەتەرەوە پەیامی بە ئیسرائیل دا
پەیوەندیدار