پزشکیان لە قەتەرەوە پەیامی بە ئیسرائیل دا



سەرۆک کۆماری ئێران لە قەتەرەوە پەیامێکی بە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل دا و وتی”گەر ئیسرائیل وەڵام بداتەوە، ئێران توندتر وەڵامی دەبێت”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە قەتەر و لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئەمیری دەوڵەتی قەتەر ڕایگەیاند، ئێمە چاومان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ دەوڵەتی قەتەر و ئیرادەیەکی هاوبەشمان هەیە بۆ بەرزکردنەوەی هاوکارییەکان، و ڕۆڵی قەتەر گرنگە بۆ بەرزکردنەوەی هاوکارییەکانی نێوان وڵاتانی ئیسلامی بەرز دەنرخێنین.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئاسایشی ناوچەکە ئاسایشی هەموو موسڵمانانە، ئێمەش بەدوای شەڕدا ناگەڕین، بەڵکو بەدوای ئاشتی و ئارامیدا دەگەڕێین، بەڵام ئەگەر ئیسرائیل وەڵاممان بداتەوە، وەڵامی بەهێزتر و توندتر دەدەینەوە.

پزشکیان ئاماژەی بەوەشدا، ناسەقامگیرکردنی ئاسایش لە ناوچەکەدا لە بەرژەوەندی ئەوروپییەکان و ئەمریکا نییە، دانبەخۆداگرتنی ئێمە بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و ڕیککەوتن بوو، بەڵام ئەوە مافی خۆمانە تۆڵەبکەینەوە.

شارەوانی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە
پێت شارەوانی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە
یەكێتی پەیامێك لە ساڵڕۆژی كۆچی دوایی مام جەلال بڵاودەكاتەوە
دوات یەكێتی پەیامێك لە ساڵڕۆژی كۆچی دوایی مام جەلال بڵاودەكاتەوە
پەیوەندیدار