فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكردووە



فرۆشتنەكانی بانكی ناوەندی عیراق، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو دەگەنە كەمتر لە ٤١٤ ملیۆن دۆلار، ئەمەش بە ڕێژەیەكی زۆر كەمتری فرۆشتنی دراوەكە دادەنرێت بەراورد بە ماوەكانی پێشوو كە لە هەفتەیەكدا ملیارێك دۆلارییان تێدەپەڕاند.

بەپێی ئامارە بڵاوكراوەكانی بانكی ناوەندی عیراق، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا ٤١٣ ملیۆن و ٧١٢ هەزار و ٦٢٤ دۆلار لەلایەن بانكەكەوە فرۆشراوە، تێكڕای فرۆشتنی ڕۆژانەش ١٠٣ ملیۆن و ٤٢٨ هەزار و ١٥٦ دۆلار بووە و بەراورد بە هەفتەی پێشتر بەڕێژەی ١٧.٩٧% بەرزبۆتەوە.

لە ئامارەكانی بانكی ناوەندیدا دەردەكەوێت، فرۆشتنی زۆرترین بڕە دۆلار لە ڕۆژی دوو‌سێ‌ شەممەی ڕابردوودا بووە و ١٣٤ ملیۆن و ٥٣١ هەزار و ٨٣٨ دۆلار بووە، كەمترین فرۆشتنیش لە پێنج شەممەی ڕابردوودا بوو كە ٤٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار بووە.

زۆربەی فرۆشتنەكان وەك لە ئامارەكاندا ئاماژەیان پێكراوە، لە شێوەی كاش و حەواڵەدا بوون بۆ دەرەوە لەپێناو پارەداركردنی بازرگانییە دەرەكییەكان، هەر دۆلارێكیش لەلایەن بانكەكەوە بە ١٤٦٠ دینار فرۆشراوە.

ماوەیەكە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، لەئێستاشدا نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە زیاتر لە ١٥٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

 

“زۆربوونی تاوان ئاسایشی خێزان و تاک بەرەو تونێلێکی تاریک دەبات”
پێت “زۆربوونی تاوان ئاسایشی خێزان و تاک بەرەو تونێلێکی تاریک دەبات”
ئەو باوكەی كچەكەی خۆشی كوشت لە هەولێر دەستگیركرا
دوات ئەو باوكەی كچەكەی خۆشی كوشت لە هەولێر دەستگیركرا
پەیوەنیدر