ئاگادارییه‌ك بۆ په‌رستاران و یاریده‌ده‌رانى پزیشك



به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان ئاگادارى په‌رستاران و یاریده‌ده‌رانى پزیشك له‌ ره‌گه‌زی نێر ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وانه‌ى ئاره‌زوومه‌ندن بۆ بوون به‌ ئه‌ندامى تیمی پزیشكی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ هاوه‌ڵی حاجیانى هه‌رێمى كوردستان، سبەینێ ئامادەبن بەمەبەستی ئەنجامدانی تیروپشک.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشداوە،  سبه‌ینێ (پێنجشه‌مه‌ 3/10/2024) له‌كاتژمێر (10:30) ده‌ و نیوی سه‌رله‌به‌یانى له‌ هۆڵی دیوانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب، تیروپشك بۆ ئەوانە دەکرێت کە ناویان نووسیوە و هه‌ركه‌سێك ئاماده‌ نه‌بێت مافی ده‌فه‌وتێت.

تێبینی: به‌پێی فه‌رمانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، ئه‌و كه‌سه‌ى له‌ تیروپشكه‌كه‌دا ناوى ده‌رده‌چێت، ده‌بێت پێشوتر فه‌ریزه‌ى حه‌جی ئه‌نجام نه‌دابێت، هه‌روه‌ك 50%ی تێچووى حه‌ج له‌سه‌ر كه‌سه‌كه‌ خۆیه‌تى.

وەزارەتی دارایی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند
پێت وەزارەتی دارایی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند
خەڵك؛ زانیاری لەسەر پشووەكەی سبەینێ‌ بڵاودەكاتەوە
دوات خەڵك؛ زانیاری لەسەر پشووەكەی سبەینێ‌ بڵاودەكاتەوە
پەیوەنیدر