حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێك بۆ وەزارەت و فەرمانگەكان سەبارەت بە وەرگرتنی ڤیزە و پەیوەندی لەگەڵ كونسوڵخانەی وڵاتان دەردەكات.
بەپێی گشتاندنێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، کە ئاڕاستەی وەزارەتەكان كراوە ئاماژە بەوەكراوە، “لەسەر راسپاردەی نووسینگەی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، پەیوەندیی دوولایەنەی نێوان وەزارەت و دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ كونسوڵخانەكانی وڵاتان تەنیا لە ڕێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەرەوە ڕێكدەخرێت، وەكوو لایەنی تایبەتمەند.”
هەر بەپێی گشتاندنەكە، وەرگرتنی ڤیزا و پێدانی پشتگیری تەنیا لە ڕێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە دەبێت و نابێت ڕاستەوخۆ وەزارەت و دامەزراوەكانی دیكەی حكوومەت داوای ڤیزا بكەن، یان نووسراوی پشتگیری ئاڕاستەی كوسنوڵخانە و نوێنەرایەتیی وڵاتان بكەن.”
جەختیش كراوەتەوە، كە دەبێت سەرجەم وەزارت و فەرمانگەكان بەو بڕیارانە پابەند بن.