بایكۆتی خوێندن لە سلێمانی ڕاگەیەنرا



وەك ناڕەزایی بەرامبەر دابەشنەكردنی مووچەی دوو مانگی مامۆستایان و فەرمانبەران، لە سلێمانی بایكۆتی خوێندن ڕاگەیەنرا.

مامۆستا بەرهەم مستەفا، ئەندامی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بڵاویكردەوە، “ئیتر دانانیشین دەستەوئەژنۆ گوێ لە درۆکانی دەسەڵات بگرین ، ڕۆژی یەک شەممە بایکۆتی دەوام ئەکەین تا وەرگرتنی مووچە دەوام ناکەین”.

ڕاشیگەیاندووە، “یەک شەممە دەستپێکی بایکۆتە بۆ شەرمەزارکردنی ساختەچی و درۆزنەکانی دەسەڵات”.

لای خۆشیەوە، ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی داوا لەمامۆستایان دەکەن بایکۆتی دەوام بکەن تاوەكو وەرگرتنی تەواوی مووچەی مانگ هەشت و نۆ.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە سەرەڕای ئەوەی حكومەتی عێراق پارەی مووچەی ناردووە، بەڵام حكومەتی هەرێم تا ئێستا، كە مانگی 10یە مووچەی مانگی 8ی دابەش نەكردووە.

ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازیی شارەزوور بڵاویكردەوە، ئەگەر لەم هەفتەدا مووچەی دەستبەسەرگیراوی مانگی ٨ دابەشنەکەن؛ ئەوا هەفتەی داهاتوو بە گوڕوتینەوە دەڕژێینەوە شەقام و قۆناغێکی نوێی ناڕەزایەتییەکان دەستپێدەکەین.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

بۆ بەرپرسانی تاڵانکار و بێباک و لایەنە پەیوەندیدارەکان

ئێوە؛ چونکە خۆتان بە شیری کۆیلایەتی و ئەڵقەلەگوێیی بۆ وڵاتانی هەرێمی و زلهێز گۆشکراون و دەژین؛ لەپاش تێرکردنی حەزە نائینسانییەکانتان کاری هەرە سەرەکیتان بووەتە کپکردنی بیر و هۆش و دەنگی تاک و کۆمەڵگا.

بۆیە پێتان ڕادەگەیەنین، ئەگەر لەم هەفتەدا مووچەی دەستبەسەرگیراوی مانگی ٨ دابەشنەکەن؛ ئەوا هەفتەی داهاتوو بە گوڕوتینەوە دەڕژێینەوە شەقام و قۆناغێکی نوێی ناڕەزایەتییەکان دەستپێدەکەین.

لێرەشەوە داوا لە سەرجەم مامۆستایان دەکەین، بێدەنگی بشکێنن و دەست لە دەوامی بەخۆڕایی هەڵبگرن.

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی شارەزوور

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی بە بەهێزی گەڕاوەتەوە
پێت بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی بە بەهێزی گەڕاوەتەوە
ئیسرائیل گۆتێرێس بلۆک دەکات
دوات ئیسرائیل گۆتێرێس بلۆک دەکات
پەیوەندیدار