ئیسرائیل گۆتێرێس بلۆک دەکات



حکومەتی ئیسرائیل سەردانیکردنی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانی بۆ وڵاتەکەی بلۆک کرد و دوڵێت”چیتر ناتوانیت پێ بخەیتە وڵاتەکەمانەوە”.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشـتی نەتەوەیەکگرتوەکان کەسێکی نەخوازراوە و چیتر نابێت بێتە وڵاتەکەمان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، گۆتێرێس بەهۆی هەڵوێستەکان و لایەنگرییەکانی و دژایەتی ئیسرائیل کەسێکی نەخوازراوە لای ئێمە و بە هەڵوێستەکانیدا دیارە پشتیوانی بەرەی تیرۆر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

جەختیش لەوەکراوەتەوە، زۆرێک لە وڵاتانی جیهان هێرشە موشەکییەکەی ئێران-ـیان بۆسەر ئیسرائیل ئیدانەکرد، ئەگەر کەسێک هەبێت نایەوێت ئیدانەی ئەو هێرشە بکات ئەوا چوونی بۆ ئیسرائیل لێ قەدەغە دەکەن.

دوای ئەوەی ئێران لەرێگەی ژمارەیەک موشەکەوە هێرشی کردەسەر ئیسرائیل، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان، ئیدانەی گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتەی کرد و داوایکرد بەپەلە گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێوربکرێنەوە و ئاگربەست رابگەیەنرێت.

بایكۆتی خوێندن لە سلێمانی ڕاگەیەنرا
پێت بایكۆتی خوێندن لە سلێمانی ڕاگەیەنرا
ئاوات شێخ جەناب بۆ خەرج كردنی مووچەیەك بڕیاریدا
دوات ئاوات شێخ جەناب بۆ خەرج كردنی مووچەیەك بڕیاریدا
پەیوەندیدار