ئاوات شێخ جەناب بۆ خەرج كردنی مووچەیەك بڕیاریدا



وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەیەكی مانگانە بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەربڕی.

ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم بە نووسراوێکی فەرمی و پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران (11873 لە 3- 9- 2024) ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی 250 هەزار دیناری مانگانە وەک “مینحە” بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەربڕی.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی ئەم بڕیارەوە 1500 مامۆستای ئایینی خۆبەخش سوودمەند دەبن. دەشڵێت، “پێدانی ئەو مینحەیە لە پای ئەو خزمەتەی لە ساڵانی ڕابردوو وەک پێشنوێژ و وتارخوێن لە مزگەوتەکان پێشکەشیان کردووە”.

هەر لە نووسراوەكەدا هاتووە، “لە بەرواری1ـی 9ـی 2024 هەتا 31-12-2024، ئەم پارەیە لەسەر بودجەی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی خەرج دەکرێت”.

ئیسرائیل گۆتێرێس بلۆک دەکات
پێت ئیسرائیل گۆتێرێس بلۆک دەکات
مەسرور بارزانی: بایی هێندە بهێڵنەوە کە لێتان ببوورین
دوات مەسرور بارزانی: بایی هێندە بهێڵنەوە کە لێتان ببوورین
پەیوەندیدار