پەرلەمانتارێکی یەکێتی: بە دڵنیاییەوە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی نۆ دێت



پەرلەمانتارێکی یەکێتی دوای دیداریان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو بە دڵنیاییەوە مووچەی مانگی ئەیلوول دەگاتە دەستی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دیلان غەفور، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، تەیف سامی، وەزیری دارایی پێی ڕاگەیاندوون کە مووچەی مانگی ئابیان بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە.

ئەم لێدوانەش لە کاتێکدایە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەغدا پارەی مووچەی مانگی ئابی بە تەواوی نەناردووە و چاوەڕێ دەکەن، تەواوکاریی پارەکە بێت بۆ ئەوەی مووچە دابەش بکەن.

سەبارەت بە مووچەی مانگی ئەیلوولیش، دیلان غەفور ڕایگەیاند، “بە هۆی ئەوەی ئەم سێ ڕۆژە پشووە، وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول ڕاگیراوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە، هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ئەیلوول دەگاتە دەستی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان”.

 

مامەڵەی کارتی نیشتیمانی ڕادەگیرێت
پێت مامەڵەی کارتی نیشتیمانی ڕادەگیرێت
تیروپشک بۆ ناوی کەسوکاری شەهیدان دەکرێت بۆ فەریزەی حەج
دوات تیروپشک بۆ ناوی کەسوکاری شەهیدان دەکرێت بۆ فەریزەی حەج
پەیوەندیدار