تیروپشک بۆ ناوی کەسوکاری شەهیدان دەکرێت بۆ فەریزەی حەج



بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەجی ساڵی 2025 پشکی جیاواز بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دیاریکراوە و تیروپشک بۆ ناوەکانیان ئەنجامدەدرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەحمود سەرمۆدی لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، داوا لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەین ئەوانەی ئارەزووی بەجێهێنانی فەریزەی حەجیان هەیە، لە ئەمڕۆوە تا 10 رۆژی دیکە سەردانمان بکەن بە مەبەستی تۆمارکردنی ناوەکانیان، بە پێچەوانەوە ناوەکانیان دەفەوتێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دایک، باوک، خوشک، برا، کچ و کوڕی شەهید دەتوانن ناوی خۆیان بنووسن، دوای کۆتاییهاتنی پڕۆسەی ناو تۆمارکردن تیروپشک بۆ ناوەکانیان ئەنجامدەدرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، هەموو وەزارەتی شەهیدان 100 پشکی بۆ تەرخان کراوە، هەر بۆیە سنووری سلێمانی 10 پشکی بەردەکەوێت و بۆمان هەیە ناویان بۆ حەج تۆمار بکەین، ساڵانە خواستی زۆری لەسەر هەیە و پار 700 کەس ناویان نووسی بۆیە ناچار دەبین تیروپشک بۆ ناوەکان دەکەین.

وتیشی، ئێمە داوامانکردووە پشکەکان زیاد بکرێت، بەڵام تا ئێستا حکومەت نەیتوانیوە زیادی بکات، هەر بۆیە ئێمە تەنها دەتوانین ناوی 10 حاجی بنووسین و 10 کەسی دیکەش وەک یەدەگ دادەنێین.

ڕاشیگەیاند، تێچووی حەج لەسەر ئەو کەسەیە کە حەج دەکات، ئێمە تەنها ئەو ئاسانکارییەیان بۆ دەکەین کە بە جیا لە کەسانی دیکە تیروپشک بۆ ناوەکانیان ئەنجامدەدەین.

 

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: بە دڵنیاییەوە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی نۆ دێت
پێت پەرلەمانتارێکی یەکێتی: بە دڵنیاییەوە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی نۆ دێت
ئومێد سەباح نوێترین زانیاری سەبارەت بە مووچە و خانەنشینان ئاشکرا دەکات
دوات ئومێد سەباح نوێترین زانیاری سەبارەت بە مووچە و خانەنشینان ئاشکرا دەکات
پەیوەندیدار