ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر یاسا مشتومڕاوییەکەی باری کەسی دەدات



ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای باری کەسی دەکات و بڕیارە بخرێتە دەنگدانەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر هەمواری یاسای باری کەسی بدات کە مشتومڕێکی زۆر و ناڕەزایی چالاکوانانی مافەکانی ژن و منداڵانی لێکەوتووەتەوە.

لایەنە شیعەکان پێداگری دەکەن لەسەر هەموارکردنی یاساکە کە بەپێی مەزهەبی جەعفەری داڕێژراوە.

چالاکوانان و یاساناسان پێیانوایە کە هەمواری یاساکە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە، چونکە ڕێ دەدات بەوەی هاوسەرگریی لەگەڵ کچی منداڵدا بکرێت.

لەگەڵ نمەباراندا، خۆڵ دەبارێت
پێت لەگەڵ نمەباراندا، خۆڵ دەبارێت
باقری هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئیسرائیل دەکات
دوات باقری هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئیسرائیل دەکات
پەیوەندیدار