ئاسمانی عێراق بە ڕووی گەشتەکاندا کرایەوە



ئاساییبوونەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق ڕاگەیەندرا، دوای ئەوەی بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە بڕیاری ڕاگرتنی درا.

ڕەزاق موحبیس سەعداوی، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق گەڕانەوەی تەواوەتی هاتووچۆی ئاسمانی لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق بۆ باری ئاسایی خۆی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی بەهۆی گرژییەکانەوە بڕیاری ڕاوەستاندنی درا.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای تێپەڕاندنی هەموو ئەو مەترسیانەی کە ئەگەری هەبوو کاریگەرییان لەسەر ئاسایش و سەلامەتی فڕۆکەوانی مەدەنی لە عێراق هەبێت، وەزیری گواستنەوە ڕێنمایی کردنەوەی ئاسمانی عێراقی بەڕووی گەشتیاراندا، ئێستا سەرجەم گەشتەکان ئاسایی بوونەتەوە.

 

باقری هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئیسرائیل دەکات
پێت باقری هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئیسرائیل دەکات
هاوبەشی باخیت مۆتۆرز بۆ قیستی گونجاو لەسەر ئۆتۆمبێلەکان
دوات هاوبەشی باخیت مۆتۆرز بۆ قیستی گونجاو لەسەر ئۆتۆمبێلەکان
پەیوەندیدار