هاوبەشی باخیت مۆتۆرز بۆ قیستی گونجاو لەسەر ئۆتۆمبێلەکان



کۆمپانیای Careem Rides هەڵبژاردەی پەسەندی ناوچەکەیە بۆ ئاسانکاری گواستنەوەی ڕۆژانەی متمانەپێکراو و ئاسوودە و ئاسان، هاوبەشییەکی بێهاوتای لەگەڵ کۆمپانیای بخیت مۆتۆرز، بریکاری تایبەتی ئۆتۆمبێلی چانگان لە عێراق راگەیاند.

ئامانجی ئەم هاوبەشیکردنە پاڵپشتیکردنی کاپتنەکانی کەریم لە عێراق، لەڕێگەی پێشکەشکردنی پلانی قیستی گونجاو لەسەر ئۆتۆمبێلەکانی چانگان و بەشێوەیەک دیزاین کراوە بۆ ئەوەی بتوانن ئۆتۆمبێلێکی نوێ بکڕن بە چەند بژارەدەیەکی گونجاوی پارەدان.

لە ڕێگەی ئەم هاوبەشییەوە، کاپتنەکانی کەریم دەتوانن سوود لە ئاسانکارییە داراییەکان وەربگرن کە خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل ئاسانتر دەکات. باخیت مۆتۆرز پلانی قیستی گونجاو پێشکەش دەکات لەگەڵ بژاردەی یەک بۆ دوو ساڵ، یان پلانی کراوە کە لەگەڵ پێداویستی کاپتنەکان بگونجێت. ئەگەر بژاردەی پارەی نەقدی لە 18,000,000 دینار یان پلانی قیستی درێژکراوەی 35,000,000 دینار هەڵبژێرن، کاپتنەکانیش دەتوانن شێوازی پارەدان هەڵبژێرن کە لەگەڵ بارودۆخی دارایییان دەگونجێت، بۆ ئەوەی بتوانن ببنە خاوەنی ئۆتۆمبێلی نوێ بەکەمترین پێشەکی.

حسین ئەلبەیاتی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای Careem لە عێراق دەڵێت: “ئەم هاوبەشیکردنە بەشێکە لە پابەندبوونی بەردەوامی کەریم بۆ پاڵپشتیکردنی تەندروستی گشتی کاپتنەکان ئێمە خۆشحاڵین بە هاوکاری لەگەڵ باخیت مۆتۆرز بۆ پێشکەشکردنی چارەسەری پارەدانی گونجاو بۆ کاپتنەکان کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کڕینی  ئۆتۆمبێلێکی نوێی چانگان لە ڕێگەی ئەم داشکاندنانە تایبەتە و بژاردەی قیستی گونجاو لەسەر ئۆتۆمبێلەکانی چانگان، هەروەها چاوەڕێی پاڵپشتیکردنی کاپتنەکان دەکەین لە بەرزکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ ئەوەی کاریگەرتر بن.”

سەرەڕای بژاردەکانی پارەدانی گونجاو، یەکێک لە کاپتنەکان دەرفەتی بردنەوەی ئۆتۆمبێلێکی نوێی چانگان ئالسفین بە بەهای 21,000,000 دیناری عێراقی دەبێت وەک بەشێک لەو هاوبەشییە ئەم دەرفەتە بێهاوتایە یەکێکە لەو دەستپێشخەرییانەی کە کەریم بەردەوام پەیڕەوی کردووە بۆ دابینکردنی بەها و پاڵپشتی زیاتر بۆ کاپتنەکان.

ئەو کاپتنانەی کە ئارەزووی فێربوونی زیاتریان هەیە سەبارەت بە پلانەکانی قیست، داشکاندنەکان و بژاردەکانی پارەدان کە لە ڕێگەی ئەم هاوبەشییەتەوە بەردەستن، دەتوانن سەردانی بەشی “پاداشتەکان” بکەن لە ئەپلیکەیشنی کاپتنی کەریم.

ئاسمانی عێراق بە ڕووی گەشتەکاندا کرایەوە
پێت ئاسمانی عێراق بە ڕووی گەشتەکاندا کرایەوە
ئیسرائیل بۆ ئێران: وەڵاممان جیاواز دەبێت بۆتان
دوات ئیسرائیل بۆ ئێران: وەڵاممان جیاواز دەبێت بۆتان
پەیوەندیدار