دوابەدوای هێرشە مووشەكییەكەی ئێران، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڕیاری داخستنی سەرجەم فڕۆكەخانەكانی وڵاتی دا بەشێوەیەكی كاتی.
ئێوارەی ئەمڕۆ ئێران لەڕێگەی زیاتر لە 250 مووشەكەوە هێرشی ڕاستەوخۆی كردە سەر ئیسڕائیل و بەشێكی مووشەكەكان سیستمی بەرگی ئاسمانی (گومەزی ئاسننین)ی ئیسڕائیلی بڕی و ئامانجەكانیان پێكا.
لای خۆشیەوە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاریان داوە بە ڕاگرتنی جووڵەی فڕۆكەوانی لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عێراق بە شێوەیەكی كاتی.
جەختیشی كردۆتەوە، ئاسمانی وڵات و فڕۆكەخانەكانمان داخست.