بە ڤیدیۆ؛ هێرشی مووشەكی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل دەستی پێكرد



سوپای ئیسڕائیل ئاشكرای دەكات، كە ئێران لە ڕێگەی مووشەكی بالستییەوە هێرشی كردۆتە سەر وڵاتەكەی.

سوپای ئیسڕائیل لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی 102 مووشەكی بالستییەوە هێرشی كردۆتە سەر تەلئەبیب و وڵاتەكەی بۆردومان كردووە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (RT)ی ڕوسی، لە چەند خوولەکی ڕابردوودا، فەرماندەیی بەرەی ناوخۆ ڕێنماییەکانی ڕزگارکردنی ژیانی لە ناوچە جیاوازەکانی سەرتاسەری وڵاتدا دابەشکردووە، داوای لە خەڵک کردووە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی فەرماندەیی بەرەی ناوخۆ.

فەرماندەیی بەرەی ناوخۆ ئاماژەی بەوەكردووە، کاتێک گوێت لە ئاگادارکەرەوە دەبێت، پێویستە بچیتە ناو شوێنێکی پارێزراو و لەوێ بمێنیتەوە تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپای ئیسرائیل هەموو شتێکی پێویست بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی دەکات.

دیمەنی مووشەکباران

ئێران: ئیسڕائیل وەڵام بداتەوە ڕووبەڕووی هێرشی توندوتر دەبێتەوە
پێت ئێران: ئیسڕائیل وەڵام بداتەوە ڕووبەڕووی هێرشی توندوتر دەبێتەوە
مەترسییەکی گەورە… ڕۆژانە ژەهر دەخۆنەوە بێ ئەوەی پێی بزانن!
دوات مەترسییەکی گەورە… ڕۆژانە ژەهر دەخۆنەوە بێ ئەوەی پێی بزانن!
پەیوەندیدار