“ئێران ئامادەكاری بۆ هێرشێكی مووشەكی بۆ سەر ئیسڕائیل دەكات”



بەرپرسێكی باڵای كۆشكی سپی ڕایدەگەیەنێت، ئێران ئامادەكاری دەكات بۆ هێرشێكی مووشەكی بۆ سەر ئیسڕائیل و ئەمریكا هەڕەشە دەكات و ئیسڕائیلیش دەڵێت: ئامادەین بۆ بەرگری و هێرشكردن.

ئاژانسی هەواڵی (ڕۆیتەرز) لە زاری بەرپرسێكی باڵای كۆشكی سپییەوە بڵاویكردۆتەوە، ئاماژە هەیە بۆ ئەوەی ئێران خۆی بۆ هێرشێكی مووشەكی بالیستی بۆ سەر ئیسڕائیل ئامادەبكات.

بەوتەی ئەو بەرپرسەی ئەمریكا، هەر هێرشێكی ڕاستەوخۆی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل، لێكەوتەی مەترسیداری دەبێت لەسەر تاران.

هاوكات پێگەی “ئەكسیۆس”ی ئەمریكی ئاشكرایكردووە، واشنتۆن ئاماژەی دەستكەوتووە بەوەی ئێران خۆی بۆ هێرشێكی مووشەكی بالیستی ئامادە دەكات دژی ئیسرائیل.

لای خۆیەوە، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لەبارەی ئەو ڕاپۆرتانە ڕایگەیاند، تائێستا هیچ هەڕەشەیەكی ئاسمانیمان لەلایەن ئێرانەوە بەدینەكردووە.

وتیشی: فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە بۆ هەر هەڕەشەیەكی ئێرانی و سیستمی بەرگری ئاسمانیش بەتەواوی ئامادەیە.

مەترسییەکی گەورە… ڕۆژانە ژەهر دەخۆنەوە بێ ئەوەی پێی بزانن!
پێت مەترسییەکی گەورە… ڕۆژانە ژەهر دەخۆنەوە بێ ئەوەی پێی بزانن!
پەرلەمان كاتی دەنگدان لەسەر یاسای باری كەسێتی دیاری دەكات
دوات پەرلەمان كاتی دەنگدان لەسەر یاسای باری كەسێتی دیاری دەكات
پەیوەندیدار