لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەقامێكی سەرەكی سلێمانی دادەخرێت



سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەقامی بەردەم پارێزگای سلێمانی دادەخرێت بە مەبەستی ڕێكخستنەوەی لەگەڵ شەقامی خزمەتگوزاریی شارێی پێشمەرگە.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە ٢٠٢٤/١٠/١ لە کاتژمێر (5)ی ئێوارەوە ئەم شەقامەی بەردەم شوقەکانی دەروازە و پارێزگای سلێمانی بەربەست دەکرێت بە ئاگاداریی بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی پارێزگای سلێمانی و لیژنەی پێکھێنراو بۆ ئەو مەبەستە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، داخستنی شەقامەكە بە مەبەستی ڕێکخستنەوەیەتی لەگەڵ شەقامی خزمەتگوزاریی شارێی پێشمەرگە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، داواكارین لە ھاووڵاتیان، كە شەقامەکانی دەورووبەر بەکاربھێنن تا کارەکە تەواو دەبێت لە ماوەیەكی نزیکدا.

پەرلەمان كاتی دەنگدان لەسەر یاسای باری كەسێتی دیاری دەكات
پێت پەرلەمان كاتی دەنگدان لەسەر یاسای باری كەسێتی دیاری دەكات
مەسرور بارزانی: پارتی هەمیشە خۆی کردۆتەوە قوربانی نەتەوە و خەڵکی کوردستان
دوات مەسرور بارزانی: پارتی هەمیشە خۆی کردۆتەوە قوربانی نەتەوە و خەڵکی کوردستان
پەیوەندیدار