شەپۆلی باران بارین لە ناوچەكانی سنووری پارێزگای دیالە دەستی پێكرد و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: هەورەكان بەرەو هەرێم بەڕێوەن.
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە، شەپۆلی باران بارین گەیشتە ناوچەكانی سنووری پارێزگای دیالە و بەپێی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی ناوچەكانی هەرێمیش دەگرێتەوە.
سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دەستپێکی چڕبوونەوەی هەورەکان لە شاری بەعقوبەی ناوەندی پارێزگای دیالە دەستی پێكردووە و هەورەکان بەرەو گەرمیان و پارێزگای سلێمانی بەڕێوەن.
لای خۆشیەوە، محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی وتی، “له‌ئێستادا له باشوری خۆرهه‌ڵاتی گه‌رمیان هه‌وری باراناوی و هه‌وره بروسكه چالاك بووه و ساتی دهستپێلی نزمه پهستانهكهیه له‌ناوچه‌كانی گه‌رمیان و ده‌وروبه‌ری له‌ئه‌گه‌ری نه‌گۆڕانی ئاڕاسته له‌ماوه‌كانی داهاتوو ده‌گاته گه‌رمیان و ئه‌گه‌ری تاوه باران و هه‌وره بروسكه هه‌یه”.