ڕێباز حەملان: هیوادارین ئەمڕۆ تەواوکاریی مووچە بێت



ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هیوادارین ئەمڕۆ بەغدا پارەی تەواوکاریی مووچە بنێرێت، چونکە بە هۆی ئەوەی هەرێم داهاتی نەوتی نەماوە و نیوەی داهاتی ناوخۆش بۆ بەغدا دەنێرێت، پارەی لەبەردەستدا نییە بۆ ئەوەی کورتهێنانی مووچە پڕبکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، دەبوو سەرەتای ئەم مانگە مووچەی تەواوکاری مانگی ئاب بهاتایە، بەڵام تا ئێستا نەهاتووە وهیوادارین ئەمڕۆ بینێرن.

وتیشی: “بەغدا لەسەر وردبینی مانگی ئەیلوولیش، بەغدا هەندێک تێبینی ناردووە دەڵێن دەبێت کوردستان مووچەی مانگی شوبات بکەنە بنەمای دابەشکردنی مووچە. لە کاتێکدا هەموو مانگێک عەلاوەی و تەرفیعاتی وەزارەت هەیە، بەتایبەت وەزارەتە ئەمنییەکان، لەبەر ئەوە جیاواز دەبێت، لیستی مووچە هیچ مانگێک وەک مانگێکی دیکە نابێت، ناتوانی بڵێیت لیستی مانگی نۆ هاوشێوەی لیستی مانگی هەشتە یان حەوتە، هەر مانگە لیستی مووچە بە جۆرێک دەبێت”.

ڕێباز حەملان ڕاشیگەیاند هەندێک وردەکاری هەیە کاری وەزارەتی داراییە، لە مۆڵەتی ساڵانە و هەندێک وردەکاری دیکە، بەڵام ئەوانەی بەغدا دەیڵێت تەنیا بیانووگرتنە بۆ دواخستنی مووچەی خەڵک.

ئەوەشیخستەڕوو کە بەغدا 243 ملیار دیناری پارەی مووچەی نەناردووە کە ئەوەش بڕێکی گەورەیە لە داهاتی هەرێمی کوردستان و هەرێم ناتوانێت قەرەبووی ئەو بڕە بکاتەوە، چونکە ئێستا هەرێمی کوردستان %50 داهاتە ناوخۆییەکەی دەنێرێت بۆ بەغدا و داهاتی نەوتیش نەماوە، بۆیە هیچی لەبەردەستدا نییە.

لە سلێمانی بایكۆت دەستی پێكرد
پێت لە سلێمانی بایكۆت دەستی پێكرد
کەشناسی: لەگەڵ هەورەبروسکەدا تاوەباران دەبارێت
دوات کەشناسی: لەگەڵ هەورەبروسکەدا تاوەباران دەبارێت
پەیوەندیدار