پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و تاوەباران و هەورە بروسکەش چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکاندا بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. ئەوەشی خستەڕوو کە لەکاتەکانی شەودا لەناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم نمە باران دەبێت، بەتایبەتىش لەسنوورى ئیدارەى راپەرین هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ تاوە باران و بروسکە.
سەبارەت بە سبەینێ چوارشەممەش ڕایگەیاند کە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەى شاخاوى ئەگەرى نمە باران هەیە و گەرماش 3-4 پلە نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر :30 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 29 پلەى سیلیزى
دهۆک : 29 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 33پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 30 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 30 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 16 پلەى سیلیزى
سۆران : 28 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 34 پلەى سیلیزى