نرخی کارەباى موەلیدەی گەڕەك بۆ مانگی 9 دیاریکرا



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا نرخی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی 9 دیاریکرد، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (42) دینارە.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی 1/10/2024 لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موەلیدەی ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (42) دینارە،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (11.000) بۆ (12.000) دیناره‌.

ئاماژەی بەوەکرد، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (270 بۆ 295) کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

هاوكات بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ بۆ مانگى تشرینی یەكەم (24) كاتژمێری دەبێت واتە هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە پێویسته‌ موه‌لیده‌كان كارەبا بدەن به‌ هاووڵاتییان.

ئەوەشی خستەڕوو، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان، جه‌ختیان له‌وه‌كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له‌ (5) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌كه‌ سزاده‌درێت.

کەشناسی: لەگەڵ هەورەبروسکەدا تاوەباران دەبارێت
پێت کەشناسی: لەگەڵ هەورەبروسکەدا تاوەباران دەبارێت
پارێزگەی سلێمانی دەربارەی بردنەژوورەوەی کامێرا و مۆبایل بۆ وێستگەی دەنگدان بڕیاری دا
دوات پارێزگەی سلێمانی دەربارەی بردنەژوورەوەی کامێرا و مۆبایل بۆ وێستگەی دەنگدان بڕیاری دا
پەیوەندیدار