بە هۆکارێکی نادیار ئاگرکەوتەوە و سەدان دۆنم پووش و پاوان سووتا



بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە سنووری گوندێکی شارباژێڕ، سەدان دۆنم سووتان و پۆلیسی دارستانیش دەڵێت لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆکاری ئاگرەکە بەردەوامە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، تیمەکانی پۆلیسی دارستان توانییان ئاگرێک کۆنترۆڵ بکەن کە لە سنوری گوندی خەمزە کەوتبووەوە و بووە هۆی سووتانی نزیکەی 300 دۆنم پووش و پاوان و داری سروشتی.

ئەوەشی خستەڕوو کە هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەو بارەیەوە بەردەوامە.

پارێزگەی سلێمانی دەربارەی بردنەژوورەوەی کامێرا و مۆبایل بۆ وێستگەی دەنگدان بڕیاری دا
پێت پارێزگەی سلێمانی دەربارەی بردنەژوورەوەی کامێرا و مۆبایل بۆ وێستگەی دەنگدان بڕیاری دا
دوا وادەی کارکردن بە بەپێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە ڕاگەیەنرا
دوات دوا وادەی کارکردن بە بەپێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار