چۆن خۆت بپارێزیت لە فێڵەکانی واتسئەپ؟



واتسئەپ بووەتە بەشێکی دانەبڕاو لە ژیانی ڕۆژانە و سەکۆیەکی بنەڕەتی بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ هاوڕێ و خێزان و هاوکار و تەنانەت بازرگانیش، بەڵام ئێستا بە بیانووی هەلی کار بۆ فێڵکردن لە هاووڵاتییان بەکاردەهێنرێت.

وەرگرتنی ئۆفەری کار لە پەیوەندییەکانەوە لە ڕێگەی واتسئەپەوە زیاتر باو دەبێت، بەڵام ئەگەر ئۆفەرەکە لە کۆمپانیا یان لایەنێکی نامۆوە هاتبێت، پێدەچێت فێڵێک بێت.

فێڵەکانی دامەزراندنی کارمەند لە واتسئەپ لەم چەند ساڵەی دواییدا زیادیکردووە، چونکە بە بەراورد بە پلاتفۆرمەکانی تر ئاسانکاری بۆ فێڵبازەکان دەکات بۆ گەیشتن بە کەسانی نامۆ، سەرەڕای هەوڵەکانی واتسئەپ بۆ بەرزکردنەوەی تایبەتمەندی و ئاسایش.

فێڵێکی ئاسایی دامەزراندنی کارمەند لە واتسئەپ بە پەیامێک دەست پێدەکات کە دەرفەتێکی قازانجی کارکردن لە ماڵەوە پێشکەش دەکات، زۆرجار بەڵێنی مووچەیەکی زۆر زیاتر دەدات لەوەی قوربانییەکە لە ئێستادا بەدەستی دەهێنێت یان بۆ داهاتوو پێشبینی دەکرێت.

کارەکە بەزۆری شتێکی سادەیە، وەک بەکارهێنانی سۆشیال میدیا و تەلەفۆن، ئەمەش نیشانەیەکی ڕوونە بۆ فێڵکردن، لەوانەیە وێنەی پڕۆفایلی کۆمپانیایەکی بەناوبانگ بەکاربهێنن و لەوانەیە ئەو کەسە وەک کارگێڕێکی باڵا دەربکەوێت.

ئەگەر پەیامێکی لەو شێوەیەت پێگەیشت، گرنگە بە پەیوەندیکردن بە کۆمپانیاکە و پشکنینی وردەکارییەکانی ئۆفەرەکە پشتڕاست بکەیتەوە، ئەگەر شتێک نائاسایی دەرکەوت، باشتر وایە ئۆفەرەکە هەڵبوەشێنیتەوە.

لە کاتێکدا خاوەنکارە یاساییەکان هەرگیز پەیوەندی بە کارمەندەکانیانەوە ناکەن لە ڕێگەی واتسئەپ بەبێ پەیوەندی پێشوەختە لە ڕێگەی تەلەفۆن یان ئیمەیڵەوە.

هێماکانی ئاگادارکردنەوە بریتین لە داوای زانیاری کەسی و فشارکردن بۆ ئەوەی بە خێرایی داواکاری پێشکەش بکەیت بەهۆی سنوورداربوونی پۆستە بەتاڵەکان ئەمانە نیشانەیەکی ڕوونن بۆ فێڵکردن.

جۆرێکی دیکەی باوی فێڵکردنی کار لە واتسئەپدا ئۆفەری کاری نێودەوڵەتییە، کە زۆرجار ئەو کەسانە دەکاتە ئامانج کە ئارەزووی کارکردنیان لە دەرەوەی وڵات هەیە.

وەرگرتنی نامە لە ژمارەیەکی تەلەفۆنی نێودەوڵەتییەوە ڕەنگە جێگەی سەرنج بێت، بەڵام لە ٩٩%ی حاڵەتەکاندا پێدەچێت فێڵێک بێت، ئەم فێڵانە بەزۆری ئامانجیان داوای پارە لە قوربانییەکانە لە ژێر پەردەی داواکاری یان کرێی تۆمارکردن.

بۆ پاراستنی خۆت لە فێڵەکانی کار لە واتسئەپ، زانیارییەکان پشتڕاست بکەرەوە گرنگ نییە ئەو ئۆفەرەی کارەکەت چەندە سەرنجڕاکێش بێت.

ئەمڕۆ 1ی 10یە و چارەنووسی مووچەی مانگی هەشت نادیارە
پێت ئەمڕۆ 1ی 10یە و چارەنووسی مووچەی مانگی هەشت نادیارە
کۆشکی سپی پشتیوانی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات
دوات کۆشکی سپی پشتیوانی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات
پەیوەندیدار