کۆشکی سپی پشتیوانی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات



کۆشکی سپی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنی زەمینی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان بە مافی بەرگری لەخۆکردن بەرامبەر هەڕەشەی گروپە تیرۆریستییەکان دەزانێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئیسرائیلییەکان ئۆپەراسیۆن بۆ لەناوبردنی ژێرخانی حزبوڵڵا ئەنجام دەدەن، کە دەبنە هەڕەشە بۆ سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیل، ئەمەش ڕێگە بە ئیسرائیل دەدات بەرگری لە هاووڵاتیانی مەدەنی خۆی بکات.

لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی یۆاڤ گالانت قسەی کرد “بۆ پێداچوونەوە بە پێشهاتە ئەمنییەکان و ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل”.

پات ڕایدەر، وتەبێژی پنتاگۆن لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئۆستن و گالانت “لەسەر پێویستی هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانی حزبوڵڵا هاوڕابوون بۆ ئەوەی نەتوانێت هێرشی هاوشێوەی  حەماس لە مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردوو بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامبدات”.

ڕوونیشی کردەوە، ئەمریکا پێگەیەکی باشی هەیە بۆ بەرگریکردن لە کارمەندان و هاوبەشەکانی و هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی سەر بە ئێران، هەروەها بڕیاریشە ڕێگری لە هەر لایەنێک بکات کە گرژییەکان بقۆزێتەوە یان ململانێکان فراوانتر بکات.

ئۆستین و گالانت باسیان لە “ئەو دەرئەنجامە ترسناکانە کرد کە ئێران دەتوانێت ڕووبەڕووی ببێتەوە ئەگەر هەڵبژاردەی هێرشی سەربازی ڕاستەوخۆ دژی ئیسرائیل بکات”.

جێگای سەرنجە کە سوپای ئیسرائیل لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا ڕایگەیاند، کە “ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی” لە باشووری لوبنان دەستپێکردووە و حزبوڵای کردووەتە ئامانج.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو پێشنیازی ئاگربەستی ئاشکرا کرد، کە بۆ ماوەی 21 ڕۆژ دەخایەنێت، کە هاوپەیمانەکانی دیکەی ئەمەریکا پاڵپشتییان دەکرد، کە دەستبەجێ لەلایەن بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلەوە ڕەتکرایەوە.

چۆن خۆت بپارێزیت لە فێڵەکانی واتسئەپ؟
پێت چۆن خۆت بپارێزیت لە فێڵەکانی واتسئەپ؟
10 به شداربوو له 7 وڵاتی عەرەبی کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خوێنەرانی جیهانی عەرەبی
دوات 10 به شداربوو له 7 وڵاتی عەرەبی کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خوێنەرانی جیهانی عەرەبی
پەیوەندیدار