ئەمڕۆ 1ی 10یە و چارەنووسی مووچەی مانگی هەشت نادیارە



زیاتر لە دوو مانگە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە و تا ئێستاش کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا چارەسەرنەکراوە.

هەرچەندە بە پێی میدیای یەکێتی دەبوو بەغدا لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا تەواوکاریی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بناردایە بۆ دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچە، بەڵام تا ئێستا پارەکە نەنێردراوە.

ئەمەش لە کاتێکدا کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو کە مووچە هەندێک “وردە کێشەی تەکنیکی” ماوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی هەشت پێویستی بە 998 ملیار دینار هەیە، ئێستا بڕی 755 ملیاری لەبەردەستە و 243 ملیاریش کورتهێنان هەیە.

دوا وادەی کارکردن بە بەپێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە ڕاگەیەنرا
پێت دوا وادەی کارکردن بە بەپێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە ڕاگەیەنرا
چۆن خۆت بپارێزیت لە فێڵەکانی واتسئەپ؟
دوات چۆن خۆت بپارێزیت لە فێڵەکانی واتسئەپ؟
پەیوەندیدار