بۆ پشووی ڕۆژی پێنج شەممە بڕیار درا



ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی پشووەکەی 3ـی 10 بڕیاری عێراقی ڕاگەیاند و دەڵێت” ئەو ڕۆژە پشوو نابێت”.
حەیدەر مەجید وتەبێژی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، ڕۆژی پێج شەممە دەوام ئاساییە و پشوو نییە، ئەو پشووە ڕەت کراوەتەوە.

ڕوونیشیکردەوە، “لە یاسای پشووە فەرمییەکان ئەمساڵ ٣ـی 10 پشوو نابێت”.

ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حکومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی پێنج شەممە 3ـی 10ـی 2024 بەبۆنەی ڕۆژی سەربەخۆیی كۆماری عێراق پشـووی فەرمییە.

یاسای پشووی فەرمی لە عێراق ئەمساڵ لەمانگی پێنج پەسەند کرا، و لە ساڵێکدا ١١ ڕۆژ دیاریکراوە، جگە لە پشووی فەرمیی گشتی کە هەینی و شەممەیە.

 

10 به شداربوو له 7 وڵاتی عەرەبی کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خوێنەرانی جیهانی عەرەبی
پێت 10 به شداربوو له 7 وڵاتی عەرەبی کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خوێنەرانی جیهانی عەرەبی
عێڕاق داوایەکی بەپەلە لە کۆمکاری عەرەبی دەکات
دوات عێڕاق داوایەکی بەپەلە لە کۆمکاری عەرەبی دەکات
پەیوەندیدار