سوپای عێراق کەوتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە



وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئامادەباشی عێراقی بۆ پاراستنی سنوورەکانی لەگەڵ سوریا خستەڕوو.

جەنەڕاڵ یەحیا ڕەسووڵ، ئەمڕۆ دووشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، سوپای عێراق ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی سەروەری وڵات جێبەجێ دەکەن و یەکەکانیش هەموو ڕێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی سنوورەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بەتایبەتی لەگەڵ سووریا.

ئاماژه ی به وه شدا، هاوکارییه کانی عێراق بۆ لوبنانی بەردەوامە و ڕانەگیراوە، ئەوە ئەرکێکی مرۆڤانەیە و عێراق ئامادەیی هاوکاری هەیە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی، ئەمڕۆ عێراق لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی ئەلقائیم لەگەڵ سووریا پێشوازی لە 144 لوبنانی کرد کە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ناوچەکانی لوبنان هاتوونەتە عێراق.

عێڕاق داوایەکی بەپەلە لە کۆمکاری عەرەبی دەکات
پێت عێڕاق داوایەکی بەپەلە لە کۆمکاری عەرەبی دەکات
500ملیۆن دۆلار بۆ ئۆپن ئەی ئای
دوات 500ملیۆن دۆلار بۆ ئۆپن ئەی ئای
پەیوەندیدار