ئەمینداری یەکگرتوو: دۆخەکە ئاڵۆزە و شەڕێکى گەورەى سێیەم بەڕێوەیە



ئەمیندارى گشتى یەکگرتووی ئیسلامی كۆردستان ڕایدەگەیەنێت: سیستەمى پەروەردە لە ئاستێکى زۆر لاوازدایە و بەناوى

خوێندنى تایبەت و قوتابخانەى تایبەتەوە قوتابخانە حکومەییاکان پشت گوێ خراون.

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە 30ـی ئەیلول سەڵاحەدين محمد بەهادین ئەمیندارى گشتى یەکگرتوو ئیسلامی كۆردستان لە میانی ئاهەنگی ناساندنی كاندیدانی لیستی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند:خەڵک ئینتیماى بۆ نیشتیمان یان نەماوە یان زۆر کەم بووە و بێ هیوایی باڵى کێشاوە بەسەر هەرێمەکەماندا، پەتى متمانە پچڕاوە لە نێوان هاوڵاتى و دەسەڵاتى خۆى، واى لێهاتووە دەسەڵات رەخنە بە دوژمنایەتى دەزانێت.

ئەمینداری یەکگرتوو ڕوونیشیکردەوە، دۆخى ناوچەکە زۆر ئاڵۆزە و شەڕێکى گەورەى سێیەم بەڕێوەیە، ئەوە لە غەززە بۆ ماوەى ساڵێک ئەچێ، ئەوە لوبنانیش بۆمبارانى کوێرانە ئەکرێ، ئەمە ئەبێ نوخبەى رۆشنبیرى هەرێم هەڵوێستى خۆى دەستکارى بکات، ئەگەرى گرفتارى زۆرە، ئێمەش بەم جیاوازیییەوە ئەکەوینە بەر مەترسى و خەتەرناکە.

ڕاشیگەیاند، ناوچەگەرى بۆتە مۆدەیەک ئەوە نەگۆڕێکى ئێمەیە کە ناوچەگەرى گرنگى نییە ئەگەر نەڕژێتە بەرژەوەندى میللەت.

 

دانا ئەحمەد مەجید: گۆران وەک ئۆپۆزسیۆن بەشدار دەبێت
پێت دانا ئەحمەد مەجید: گۆران وەک ئۆپۆزسیۆن بەشدار دەبێت
قوباد تاڵەبانی: یه‌كێتی هەر بڕیارێک بدات جێبەجێی دەکات
دوات قوباد تاڵەبانی: یه‌كێتی هەر بڕیارێک بدات جێبەجێی دەکات
پەیوەندیدار