دوابڕیار لە مووچە و تەمەنی خانەنشینی دەدرێت



شاندێکی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لە بەغدان و تاوتوێی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان و جێیەجێکردنی بڕگەكانی دیكەی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق دەکەن، بەتایبەت پرسی تەمەنی خانەنشینی و دەرماڵەی خانەنشینان.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی گشتی هەرێم ڕاگەیاند، “شاندێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ڕۆشتوون بۆ بەغدا بۆ چەند پرسێکی تایبەت بە مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان”.

بە وتەی سەرچاوەكە، “پرسی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان و جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2014 و رێکخستنەوەی دەرماڵەی خانەنشینان، لەگەڵ تەمەنی خانەنشینان، کە لە عێراق 60 ساڵە و لە هەرێمی کوردستان 63 ساڵە، گفتوگۆی لەسەر دەکرێت”.

فەتحوڵا عومەر، جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینانی پێشمەرگە بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، “لەو شاندەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، نوێنەری خانەنشینانی پێشمەرگەی تێدا نییە، هەروەها تاوەکو ئێستا لەهەرێمی کوردستان تەمەنی خانەنشینی 63 ساڵە، بەڵام ئەگەر یاسای ژمارە 9ـی 2014ـی عێراق جێبەجێ بکرێت، لەدایکبووانی ساڵانی 1961 تاوەکو 1964 دەبێت خانەنشین بکرێن”.

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وتوویەتی، “بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق، دەبێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، لیستی مووچە و هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان یەکلایی بکرێتەوە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لەگەڵ مووچەی مانگی 7دا مووچەی خانەنشینانی شارستانی هاوتای عێراق كرا، بەڵام هێشتا بەشێكی زۆری یاسای خانەنشینی یەكگرتوو جێبەجێ‌ نەكراوە بەتایبەت لە بواری (خانەنشینی پێشمەرگە و ناوخۆ و تەمەنی خانەنشینی و پارەی ڕێزلێنانی كاتی خانەنشین بوون و دەرماڵ‌كانی كاتی خانەنشینی).

نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاری دەكرێت
پێت نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاری دەكرێت
دابەشكردنی نەوت لە ناو شارەكان دەستپێدەكات
دوات دابەشكردنی نەوت لە ناو شارەكان دەستپێدەكات
پەیوەندیدار