باڵیۆزی ڕوسیا ستایشی سەقامگیری و ئارامی هەرێم دەكات



سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕوسیا لە عێراق دەكات و بارودۆخی سیاسیی عێراق و سووریا و دوایین گۆڕانكارییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و مەترسی و ئاڵنگارییەكانی بەردەم سەقامگیریی ناوچەكە و هەڵبژتاردنی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێ دەكەن.

بارەگای بارزانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە 30ی ئەیلوولی 2024 لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی ڕوسیا لە عێراق كرد، كە مەكسیم ڕوبین، كونسوڵی گشتی ڕوسیا لە هەولێر ئامادەی بوو.

باڵیۆزی ڕوسیا ستایشی ئەو سەقامگیری و ئارامییەی كرد، كە لە هەرێمی كوردستان بەرقەرارە و ڕایگەیاند، وڵاتەكەی بە بایەخەوە لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەڕوانێت.

باڵیۆزی ڕوسیا لە عێراق “سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی كۆنفڕانسی (ڕۆڵی ڕۆژهەڵاتناسە ڕوسەكان لە ناساندنی پرسی كورد و كوردستان) بە هاوبەشیی و هەماهەنگیی نێوان نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە ڕوسیا و زانكۆی سۆران و پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسیی ڕوسیا”.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و سوریا و دوایین گۆڕانكارییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و مەترسی و ئاڵنگارییەكانی بەردەم سەقامگیریی ناوچەكە تاوتوێ كرا و پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 20ی ئۆكتۆبەری 2024 تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

 

ئێران: وەڵامێکی پەشیمانکەرەوەمان بۆ ئیسرائیل دەبێت
پێت ئێران: وەڵامێکی پەشیمانکەرەوەمان بۆ ئیسرائیل دەبێت
پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیەك لەبەرژەوەندی كورد دەردەكات
دوات پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیەك لەبەرژەوەندی كورد دەردەكات
پەیوەنیدر