پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیەك لەبەرژەوەندی كورد دەردەكات



پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا ئاشكرای دەكات، سبەینێ‌ 1ی تشرینی یەكەم، پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی خاوەن زەویە كشتوكاڵیەكانی كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان و گەڕانەوەی بۆ خاوەنە ڕەسەنە كوردەكان دەنگی لەسەر دەدرێت و بڕیار لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی رژێمی بەعسی پێشوو دەدرێت.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) وتی، “كارنامەی كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ سبەینێ‌ لە 6 تەوەر پێكدێت، كە یەكەمیان دەنگدانە لەسەر پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی زەوی لەناوچە جێناكۆكەكان بۆ خاوەنەكانیان، تەوەرەكانی دیكەش تایبەتن بە تاوتوێكردنی ژمارەیەك پڕۆژە یاسا لەناویاندا، ھەمواری یاسای خوێندنی ناحكومی و پڕۆژە یاسای فرۆكەوانی مەدەنی”.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە تاوتوێكردنی پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی زەوی لەناوچە جێناكۆكەكان بۆ خاوەنەكانیان لە كارنامەی دانیشتنی پەرلەمان لابرا، بەو ھۆیەشەوە بەشێك لە پەرلەمانتارانی كورد بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد.

ڕوونیشی كردەوە، بەپێی پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی زەوی لەناوچە جێناكۆكەكان بۆ خاوەنەكانیان، 8 بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتی ڕژێمی بەعسی پێشوو ھەڵدەوەشێنرێنەوە، كە لە نێوان ساڵانی ١٩٧٥ بۆ ١٩٧٩ دەركراون بۆ دەستبەسەرداگرتنی زەوی جوتیاران لە سنوری كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان.

 

باڵیۆزی ڕوسیا ستایشی سەقامگیری و ئارامی هەرێم دەكات
پێت باڵیۆزی ڕوسیا ستایشی سەقامگیری و ئارامی هەرێم دەكات
لە سلێمانی پێدانی ڤاكسینی ئەنفلۆنزا بە هاووڵاتیان دەستی پێكرد
دوات لە سلێمانی پێدانی ڤاكسینی ئەنفلۆنزا بە هاووڵاتیان دەستی پێكرد
پەیوەنیدر