وەزارەتی خوێندنی باڵا: ماوەی زانکۆلاین درێژکرایەوە



وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند ماوەی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین درێژدەکرێتەوە و تا ئێستاش 71٪ی دەرچووانی ئەمساڵ داواکارییان پێشکەش کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى بۆ ئەوانەى تاکو ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە یان تەواویان نەکردوە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین بۆ پێنج رۆژى دیکە درێژبکرێتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە کاتژمێر (12)ی شەوى شەممە لەسەر یەکشەممە ڕێکەوتى (2024/10/5) وادەی زانکۆلاین بۆ دەرچووانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی کۆتایی دێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیدەگەیەنێت ئەو دەرچووانەی کە بە هەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمەکە تەواو بکەن، هەروەها دەرچووانى خوێندنگە کوردییەکانى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستانیش بەهەمان شێوەیە لەم ماوەیەدا دەتوانن سوود لەم دەرفەتە وەربگرن و لەو پێنج ڕۆژەدا دەرچووانى هەردوو خولى یەکەم و دوەم فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەوەشیخستەڕوو کە تاکو پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە (71%)ى دەرچووانى ئەمساڵ داواکارییان لە ڕێگەى زانکۆلاین پێشکەش کردوە، واتە 39 هەزار دەرچووى ئەمساڵ و شەش هەزار دەرچووى ساڵانى پێشوو داواکارییان پێشکەش کردوە.

مەسرور بارزانی: پێویستە هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دوور لە پێشێلکاری بەڕێوبچێت
پێت مەسرور بارزانی: پێویستە هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دوور لە پێشێلکاری بەڕێوبچێت
پەروەردە کار لەسەر زیادکردنی خولی سێهەم دەکات
دوات پەروەردە کار لەسەر زیادکردنی خولی سێهەم دەکات
پەیوەندیدار