پەروەردە کار لەسەر زیادکردنی خولی سێهەم دەکات



لیژنەی پەروەردەیی پەرلەمانی عێراق کار بۆ زیادکردنی خولی سێیەم دەکات، بۆ ئەو خوێندکارانەی کە سەرکەوتوو نەبوون.

ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی پەروەردەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کار بۆ زیادکردنی خولی سێهەم دەکات بۆ ئەو خوێندکارانەی کە لە قۆناغەکانی کۆتایی ساڵی خوێندنی کۆتایی هاتنی 2023-2024 شکستیان هێناوە، بەهۆی زۆری ڕێژەی دەرنەچوون بەتایبەتی بۆ قوتابیانی پۆلی شەشەم.

تەعمە لەهیبی، ئەندامی لیژنەیی پەروەردەیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەکە پێشنیازێکی پێشکەش بە وەزارەتی پەروەردە کردووە سەبارەت بە زیادکردنی خولی سێیەم بۆ ئەو خوێندکارانەی لە قۆناغی تەواوکراوی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەکاری بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 شکستیان هێناوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەکە پێشنیارێکیشیان خستۆتەڕوو بۆ ئەو کەسانەی لە قۆناغە تەواونەکراوەکاندا شکستیان هێناوە، چاوەڕوانی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن بۆئەوەی بڕیاری کۆتایی لەبارەیەوە بدات.

وەزارەتی خوێندنی باڵا: ماوەی زانکۆلاین درێژکرایەوە
پێت وەزارەتی خوێندنی باڵا: ماوەی زانکۆلاین درێژکرایەوە
کوردێکی کازاخستان پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا
دوات کوردێکی کازاخستان پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا
پەیوەندیدار