کوردێکی کازاخستان پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا



منداڵێکی کوردی خەڵکی ئەڵمئاتای کازاخستان، لە پاڵەوانییەتی نێودەوڵەتیی وەرزشی زۆرانبازیی ئازاددا لە ڕووسیا، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

داڤید ئامۆیێڤی، تەمەن 12 ساڵان، منداڵێکی کوردی خەڵکی ئەڵمئاتای کازاخستانە، دوێنی یەکشەممە لە پاڵەوانییەتیی نێودەوڵەتیی وەرزشی زۆرانبازی ئازاددا wolnik 11 wrestling league moscow پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، ئەویش دوای ئەوەی کە توانی سەرکەوتنی بەسەر تیگران بەگداسەریانی، ڕکابەرە ئەرمەنییەکەیدا بەدەست هێنا.

داڤید، پێشتریش لە چەند پاڵەوانیەتیەکی نێودەوڵەتی بەشداری کردووە و تا ئێستا دوو پشتێن و دەیان مه‌دالیا و نازناوی به‌ده‌ست هێناوه‌‌.

پەروەردە کار لەسەر زیادکردنی خولی سێهەم دەکات
پێت پەروەردە کار لەسەر زیادکردنی خولی سێهەم دەکات
ئێران کوژرانی دوو پاسداری ڕاگەیاند
دوات ئێران کوژرانی دوو پاسداری ڕاگەیاند
پەیوەندیدار