ئێران کوژرانی دوو پاسداری ڕاگەیاند



لە ئاکامی چەند ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداریدا، دوو پاسداری ئێران لە پارێزگەی سیستان و بەلوچستانی باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە کوژران و ئەفسەرێکی پۆلیسیش برینداربوو.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاویکردەوە لە گوندی بیشامکی سەر بە شاری ڕاسکی پارێزگەی سیستان و بەلوچستان، چەکدارێکی سەر بە سوپای پاسداران کوژرا.

ڕوونیشیکردەوە پاسدارەکە لە میانی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ گروپێکی چەکداردا کوژراوە کە بە گروپی تاوانکاری وەسفیکردووە و دووانی دیکەش برینداربوون.

لە شاری خاشیش کارمەندێکی یەکەی ڕێنجەرزی سەر بە ئاسایشی ئێران کوژرا.

هاوکات پۆلیسی ئێرانشەهر ڕایگەیاند ژمارەیەک چەکدار کە بە تیرۆریست ناویبردوون، تەقەیان لە بنکەکەیان کردووە و بە هۆیەوە ئەفسسەرێکی بنکەکەیان بیرنداربووە.

کوردێکی کازاخستان پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا
پێت کوردێکی کازاخستان پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا
سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە ھێرشەکانی بۆ سەر لوبنان
دوات سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە ھێرشەکانی بۆ سەر لوبنان
پەیوەندیدار