سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە ھێرشەکانی بۆ سەر لوبنان



سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، کە ھێرشێکی ئاسمانیان بۆ سەر ناوچەی زاحییەی باشووری بەیروت پایتەختی لوبنان، ئەنجامداوە.

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، ھێرشێکیان بۆ سەر زاحییەی باشووری بەیروت ئەنجامداوە، لە داھاتوودا وردەکاری لەبارەی ھێرشەکەوە بڵاودەکەنەوە.

سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکرد، کە لە میانی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، ژمارەیەک سەکۆی ئاراستەکردنی مووشەک، کۆگای چەک و تەقەمەنی و باڵەخانەی سەربازیی سەربە حزبوڵڵایان لە لوبنان، بۆردومان کردووە.

باسی لەوەش کردووە، بەردوام دەبین لە ھێرشکردنە سەر ئامانجە تیرۆریستییەکانی سەربە ڕێکخراوی حزبوڵڵا لە لوبنان.

ھاوکات میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە بە ئاراستەکردنی مووشەک لە لوبنانەوە ھێرش کراوەتە سەر باکووری ئیسرائیل.

لەوبارەیەوە کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە کە لەگەڵ ئاراستەکردنی مووشەک لە لوبنانەوە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە دەیان شارۆچکەی باکووری ئیسرائیل لێدراون.

ئێران کوژرانی دوو پاسداری ڕاگەیاند
پێت ئێران کوژرانی دوو پاسداری ڕاگەیاند
لە کەرکووک ئۆتۆمبێلێک کەوتەخوارەوە
دوات لە کەرکووک ئۆتۆمبێلێک کەوتەخوارەوە
پەیوەندیدار