لە کەرکووک ئۆتۆمبێلێک کەوتەخوارەوە



لە کەرکووک ئۆتۆمبێلێک لەسەر پردێک کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکە برینداربوون.

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی خەزرای شاری کەرکووك نزیک پردی پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل، کیایەکی بارهەڵگر لەسەر پردەکە کەوتووەتەخوارەوە، منداڵێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکە برینداربوون.

بریندارەکان دەستبەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.

سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە ھێرشەکانی بۆ سەر لوبنان
پێت سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە ھێرشەکانی بۆ سەر لوبنان
داوایەکی بەپەلە لە وەزیری پەروەردەوە لەبارەی بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ
دوات داوایەکی بەپەلە لە وەزیری پەروەردەوە لەبارەی بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ
پەیوەندیدار