ئیسرائیل دەستی بە حوسییەکانی یەمەن گەیشت



ئیسرائیل لەڕێگەی فڕۆکە جەنگییەکانیەوە گەیشتە سنوورەکانی یەمەن و بۆردومانی چەند ناوچەیەکی کرد.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی یەمەن، لە ئەنجامی زنجیرەیەک  هێرشی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر حوسییەكانی یەمەن لە بەندەی حودەیدییە، تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویداوە و بەپیی سەرچاوەکانیش ئیسرائیل بە 10 موشەك بنكە و بارەگاكانی حوسییەكانیان بەئامانج گرتووە.
لەلایەکی ترەوە میدیاكانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندوە، لە هێرشێكی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بۆسەر بەندەری حودەیدیە لە یەمەن توانیویانە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حودەیدیە بە ئامانج بگرن.
ئاماژەیان بەوەشداوە، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل 10جار هێرشیان كردوەتە سەر بەندەری یەمەن كە جگە لە فڕۆكەخانەی حودەیدیە، ئامانج لەناوبردنی تانكەرێكی نەوتی ئەنساروڵا (حوسییەكان)ـی یەمەن بوە.
لەبەرامبەریشدا، دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سەر بە ئەنساروڵا (حوسییەکان) دەڵێن؛ ئیسرائیل وێستگەیەکی کارەبای لە شاری حودەیدە بەئامانج گرتوە نەك بنكە وبارەگاكانی حوسییەكان.
ئەمە لەکاتێکدایە دوای کوشتنی حەسەن نەسروڵا ئەمینداری حزبەڵای لوبنان ، ئیسرائیل پلانی هێرشکردنە سەر نەیارەکانی لە چەند وڵاتێکی تر ڕاگەیاند، و بەرپرسێكی باڵای سوپای ئیسرائیلش ئاماژەی بۆ ئەوەكردبوو، نەیارەكانی وڵاتەكەمان لە هەرشوێنێك بن، سوپا دەتوانێت گورزیان لێ بدات و زیانی گەورەی گیانی و مادییان پێبگەیەنێت.

داوایەکی بەپەلە لە وەزیری پەروەردەوە لەبارەی بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ
پێت داوایەکی بەپەلە لە وەزیری پەروەردەوە لەبارەی بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ
بارانی بەخوڕ و تەرزە هەرێم دەگرێتەوە و هۆشداری لافاو دەدرێت
دوات بارانی بەخوڕ و تەرزە هەرێم دەگرێتەوە و هۆشداری لافاو دەدرێت
پەیوەندیدار