عەلی حسێن: پارتی داربەڕووی كوردستانە و بە كەس ناڕووخێ‌



بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارتی لە سلێمانی وەڵامی بانگەشەكانی یەكێتی بۆ “كۆتایی پێ‌ دەهێنین” دەداتە و دەڵێت: بە كەستان ناڕووخێت و پارتی داربەڕووەكانی كوردستانە و تەنانەت موئامەرەی نێودەوڵەتیش نەیتوانی بیڕووخێنێت”.

عەلی حسێن، بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارتی لە سلێمانی- هەڵەبجە لە وتارێكدا بۆ بانگەشەی حزبەكەی ڕایگەیاند، هەندێك هاتوون دەڵێن دەیڕووخێنین، ئاخر بەچی دەیڕووخێنن، بە كەستان ناڕووخێ‌، چونكە پارتی داربەڕووی كوردستانە.

وتیشی، “پارتی بە زریانی دوژمنان و ناحەزان و ئەنفال و كیمیاباران نەڕووخا، بە موئامەرەی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی نەڕوووخا”.

جەختیشی كردەوە، “بە چەند كەسێكی ناكامڵ لە سیاسەت، كە تازە فێری سیاسەت بوون، پارتی ناڕووخێ‌، بەڵكو ڕێبازی بارزانی زیاتر بەهێز دەبێت”.

قوباد تاڵەبانی و حاکم قادر: گۆڕانکاری تەنها بە یەکێتی دەکرێت
پێت قوباد تاڵەبانی و حاکم قادر: گۆڕانکاری تەنها بە یەکێتی دەکرێت
ڕێباز حەملان باسی دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی 8 و 9 دەكات
دوات ڕێباز حەملان باسی دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی 8 و 9 دەكات
پەیوەنیدر