ڕێباز حەملان باسی دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی 8 و 9 دەكات



یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیار بوو ئەمڕۆ پارەی مووچە بگات، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووە و لەگەڵ گەیشتنی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 8 دەكرێت و دەشڵێت: بە ماوەیەكی كەم مووچەی مانگی 9 دەدرێت.

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی بۆ میدیاكان وتی “لەگەڵ گەیشتنی پارەی تەواوکاریی مووچەی مانگی 8 خشتەی دابەشکردنی مووچە ڕادەگەیەنرێت و سەرجەم وەزارەتەکان لەماوەی چەند ڕۆژێکی کەم مووچە وەردەگرن”.

ئاماژەی بەوەشکرد “دەبوو ئەمڕۆ تا کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پارەی تەواوکاریی مووچەی مانگی 8 لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بخرایەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بەڵام تا ئەم ساتە ئەو کارە نەکراوە”.

ڕێباز حەملان ڕوونیشیکردەوە “ئەمڕۆ پڕۆسەی وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 9ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە تەواو بووە”.

وتیشی، “لەو بڕوایەدام لەدوای دابەشکردنی مووچەی مانگی 8 بە چەند ڕۆژێکی کەم مووچەی مانگی 9 دابەشدەکرێت”.

ئاشكراشی كرد، “بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ لیستێکی دیجیتاڵی بەگوێرەی سیستمی (یو پی ئێن) لەگەڵ بایۆمەتری هەموو فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆتایی بێت و ئەو کاتە هیچ کێشە و گرفتێک لەسەر لیستی مووچە نامێنێت و کێشەی مووچەخۆران کۆتایی دێت”.

 

عەلی حسێن: پارتی داربەڕووی كوردستانە و بە كەس ناڕووخێ‌
پێت عەلی حسێن: پارتی داربەڕووی كوردستانە و بە كەس ناڕووخێ‌
ڕابەری بزوتنەوە: بەهۆی ئاڵۆزییەکان پێدەچێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام نەدرێت
دوات ڕابەری بزوتنەوە: بەهۆی ئاڵۆزییەکان پێدەچێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام نەدرێت
پەیوەنیدر