عێراق خۆی ئامادە دەكات و سیستمی دژە مووشەكی دەكڕێت



لە سەروبەندی پەرەسەندنی ململانێ و هێرشە مووشەکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەكاتێكدا ڕۆژ بەڕۆژ بەرەكانی شەڕی ئیسڕائیل فراوانتر دەبن، عێراق خۆی ئامادەدەکات بۆ ئەوەی بتوانێت پارێزگاری لەخۆی بکات و دەیەوێت سیستمی ژدە مووشەكی بكڕێت.

لیوا تەحسین خەفاجی، سەرۆکی شانەی ئەمنی عێراق ڕایگەیاندووە، سوپای عێراق خاوەنی توانای بەرزە بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی وڵات و پارەیەکی زۆر لەلایەن دەوڵەتەوە تەرخانکراوە بۆ باشترکردنی هێزی ئاسمانی و کڕینی سیستمی دژە مووشەک.

ڕاشیگەیاندووە، هەوڵەکان بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی عێراق لە ئاستێکی باشدایە و ڕاهێنانی بەردەوام بە سوپا دەکرێت و چەکی نوێ دەکڕدرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرەڕای تێچوو و کاتی زۆری درووستکردنی بەرگریی ئاسمانی، بەڵام عێراق بە گرنگییەوە تەماشای دەکات و حکومەت پەیوەستە بە پاراستنی ئاسایش و ئاشتی وڵات.

خەفاجی ڕاشیگەیاند، عێراق هەماهەنگی لەگەڵ چەندین کۆمپانیای گرنگ کردووە وەک کۆمپانیاکانی کۆریای باشوور، کە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو دابین دەکات، جگە لەوەی عێراق سیستمی جۆراوجۆری هەیە، لەوانە ڕوسی و ئەمریکی و فەڕەنسی و کۆری.

 

ڕابەری بزوتنەوە: بەهۆی ئاڵۆزییەکان پێدەچێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام نەدرێت
پێت ڕابەری بزوتنەوە: بەهۆی ئاڵۆزییەکان پێدەچێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام نەدرێت
سەرۆکایەتی هەرێم:ئەم ئاڵۆزیانە ماڵوێرانی زیاتری لێ دەکەوێتەوە
دوات سەرۆکایەتی هەرێم:ئەم ئاڵۆزیانە ماڵوێرانی زیاتری لێ دەکەوێتەوە
پەیوەندیدار