سەرۆکایەتی هەرێم:ئەم ئاڵۆزیانە ماڵوێرانی زیاتری لێ دەکەوێتەوە



سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان “بە نیگەرانییەکی زۆرەوە لە پێشھاتە سەربازییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەڕوانین”

سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بە نیگەرانییەکی زۆرەوە لە پێشھاتە سەربازییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و بەئامانجگرتنی، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی سەید حەسەن نەسروڵڵا و یاوەرانی دەڕوانین، و پرسە و سەرەخۆشی لە خێزان و کەسوکاری شەھیدان دەکەین و ھاوخەمیانین”.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا ھاتووە، ئەم پێشھاتانە مەترسییەکی جددی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دروست دەکەن. ھۆشداری دەدەین کە بەردەوامیی ئەم دۆخە تەنیا کارەسات و ماڵوێرانیی زیاتری بۆ ھەموو لایەک بەبێ جیاوازی لێ دەکەوێتەوە.

لە کۆتاییدا، سەرۆکایەتی ھەرێم داوای لە ھەموولایەک کردووە کە دان بەخۆیاندا بگرن و ڕێگا لە تێکچوونی دۆخەکە بگرن و سەقامگیریی ناوچەکە بپارێزن.

عێراق خۆی ئامادە دەكات و سیستمی دژە مووشەكی دەكڕێت
پێت عێراق خۆی ئامادە دەكات و سیستمی دژە مووشەكی دەكڕێت
مووچەی ژمارەیەك خانەنشینی هەرێم ڕاگیرا
دوات مووچەی ژمارەیەك خانەنشینی هەرێم ڕاگیرا
پەیوەندیدار