قوباد تاڵەبانی: مووچە هەندێک وردە کێشەی ماوە



جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە چارەسەرکردنی مووچە، هەندێک وردە کێشەی تەکنیکنی ماوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێموایە هەنگاوی باشمان ناوە لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەی مووچە بە گشتی، هەندێک وردە کێشە ماون کە پەیوندییان بە کۆدی بایۆمەتری، میراتگری شەهید و خانەنشینی سەربازییەوە هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو کە چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بەشێکیان پەیوەستن بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەوەی دیکەشی بە بەغداوە.

ڕاشیگەیاند لە میانی کۆبوونەوەکەی ئەمدواییەی ئەنجومەنی وەزاری ئابووری عێراق و هەرێمی کوردستاندا بڕیاردرا تا کۆتایی ساڵ “ئەو وردە کێشانە چارەسەر بکرێن..تا ئەو کاتە حەق نییە مووچە خاوبکرێتەوە یان بوەستێت یان رابگیرێت”.

ئەم لێدوانەی قوباد تاڵەبانی لە کاتێکدایە کە لە کۆتایی مانگی ئەیلوول نزیکدەبینەوە و هێشتا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی ئابیان وەرنەگرتووە.

دامەزراندن بە کرێی ڕۆژانە راگەیەندرا
پێت دامەزراندن بە کرێی ڕۆژانە راگەیەندرا
ئەو هاووڵاتییانەی ئاوارەی ئێران ببوون، قەرەبوو دەکرێنەوە
دوات ئەو هاووڵاتییانەی ئاوارەی ئێران ببوون، قەرەبوو دەکرێنەوە
پەیوەندیدار