ئەو هاووڵاتییانەی ئاوارەی ئێران ببوون، قەرەبوو دەکرێنەوە



ئەوکەسانەی لە سەردەمی رژێمی بەعسدا ئاوارەی ئێران بوون قەرەبوو دەکرێنەوە و پارەو زەوییان پێدەدرێت و دەگەڕێندرێنەوە سەر کاری پێشوویان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوبەر کۆچ و کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق کۆبووەوە و تێیدا باس لەو کارئاسانی و ئەو رێکارە کارگێڕییانە کرا کە پێویستە بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی ئەو کەسانەی لەساڵی ١٩٦٨-٢٠٠٣ بەهۆی سیاسەتەکانی رژێمی پێشووی عێراقەوە ئاوارەی ئێران بوون و گەڕاونەتەوە.

بەپێی ڕێنماییەکان هەموو ئەو کەسانە، دوای ئەوەی بەڵگەی پێویستیان بەردەست دەبێت و لەلایەن باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران یان کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی راساندنیان بۆدەکرێت، دواتر لەلایەن قائیمقامیەتی سلێمانییەوە پشگیرییان دەکرێت و بەنووسراو دەنێردرێت بۆ نووسینگەی سلێمانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و لەڕێی وەزارەتەکەوە قەرەبوو دەکرێنەوە.

بەپێی رێنماییەکان قەرەبووەکان پێکهاتووە لە پێدانی بڕێک پارە وەکو مینحەو پارچەیەک زەوی و گەڕاندنەوەیان بۆسەر کاری پێشووی حکومییان و خانەنشین کردنیان.

 

قوباد تاڵەبانی: مووچە هەندێک وردە کێشەی ماوە
پێت قوباد تاڵەبانی: مووچە هەندێک وردە کێشەی ماوە
سەرۆکایەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی “شەهیدکردنی نەسروڵا” بڵاوکردەوە
دوات سەرۆکایەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی “شەهیدکردنی نەسروڵا” بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار