سەرۆکایەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی “شەهیدکردنی نەسروڵا” بڵاوکردەوە



سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی کوژرانی حەسەن نەسروڵا بلاوکردەوە و دەڵێت: “ئەم پێشهاتانه‌ مەترسییەکی جددی لەسەر ئاسایش و سەقامگیريی ناوچەکە دروست دەکەن”

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “به‌ نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه‌ له‌ پێشهاته‌ سه‌ربازييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌ئامانجگرتنى سه‌يد حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، ئه‌ميندارى گشتيى حيزبوڵاى لوبنانى و ياوه‌رانى ده‌ڕوانين. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين”.

سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت: “ئەم پێشهاتانه‌ مەترسییەکی جددی لەسەر ئاسایش و سەقامگیريی ناوچەکە دروست دەکەن. هۆشداری دەدەین کە بەردەواميى ئه‌م دۆخه‌ تەنیا کارەسات و ماڵوێرانيی زیاتری بۆ هه‌موو لايه‌ك به‌بێ جياوازى لێ دەکەوێتەوە. بۆیە داوا لە هەمووان دەكه‌ين به‌ دانايى و دانبه‌خۆداگرتن، ڕێگه‌ له‌ تێکچوونی دۆخەکە بگرن و سەقامگیريی ناوچەکە بپارێزن”.

دوێنێ سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە ئاکامی ئەو هێرشەی کە ڕۆژی هەینی کردیانە سەر بەیروتی پایتەختی لوبنان، حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵایان کوشتووە، دواتریش هەواڵەکە لەیانە حزبەکەوە پشتڕاستکرایەوە.

ئەو هاووڵاتییانەی ئاوارەی ئێران ببوون، قەرەبوو دەکرێنەوە
پێت ئەو هاووڵاتییانەی ئاوارەی ئێران ببوون، قەرەبوو دەکرێنەوە
هەڵمەتی پاککردنەوەی زێی بچووک دەستیپێکرد
دوات هەڵمەتی پاککردنەوەی زێی بچووک دەستیپێکرد
پەیوەندیدار