ئەو سیخوڕە کێ بوو کە شوێنی نەسروڵای ئاشکرا کرد؟



ڕۆژنامەیەکی فەڕەنسی بڵاویکردەوە کە زانیارییەکانی سیخوڕێکی ئێرانی، دەستی ئیسرائیلی بە حەسەن نەسروڵای ئەمینداری گەشتی حزبوڵای لوبنانی گەیاندووە.

ڕۆژنامەی “لو پاریزیان”ی فەڕەنسی لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنیی لوبنانییەوە بڵاویکردەوە،سیخوڕێکی ئیرانیی زانیاریی وردی لەسەر جووڵەی حەسەن نەسروڵا هەبووە و بەر لەوەی بگاتە باشووری بەیروت، ئیسرائیلی ئاگادار کردووەتەوە کە لەگەڵ عەباس نیلفرۆشان فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای پاسداران لە نێو یەک ئۆتۆمبێلدان و بەمەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی سەرکردەیەکی حزبوڵا چووەتە بەیروت.

نەسروڵا و بەرپرسە ئێرانییەکە و ژمارەیەکی بەرپرسی دیکەی حزبوڵا لە ژێرزەمینێکی پارێزرودا دەستیان بە کۆبوونەوە کردووە کە لە قووڵایی 30 مەتر لە ژێر چەند باڵەخانەیەکی نیشتەجێبووندا بووە.

ئیسرائیل دوای دڵنیابوونەوە لە زانیارییەکان، دەیان تۆن مووشەکی بەسەر شوێنەکەدا باراندووە کە کوژرانی نەسروڵا و نیلفرۆشان و زیاتر لە 10 بەرپرسی دیکەی حزبوڵای لێکەوتەوە.

نوێترین زانیاریی دەربارەی مووچەی مانگی ئاب
پێت نوێترین زانیاریی دەربارەی مووچەی مانگی ئاب
ئیسرائیل ناوەستێت و ئەمڕۆش گروپە چەکدارەکانی لە سووریا بۆردومان کرد
دوات ئیسرائیل ناوەستێت و ئەمڕۆش گروپە چەکدارەکانی لە سووریا بۆردومان کرد
پەیوەندیدار