ئەم با بەهێزە تا کەی بەردەوام دەبێت؟



ماوەی سێ ڕۆژە بایەکی بەهێز سلێمانی و دەوروبەری گرتووە، خێرایی تا سبەینێ چالاکە، پلەکانی گەرماش بەردەوامن لە دابەزین.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی، بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، ئەم با بەهێزەی ئێستا بای ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتە، کە لەناوچەیەکی ساردەوە هەڵدەکات، بۆیە لەگەڵ هەڵکردنی با دا، پلەکانی گەرما دابەزیبوون.

ئەمڕۆ خێرایی با ١٢ مەترە لە چرکەیەکدا، دەکاتە ٤٠ بۆ ٤٥ کیلۆمەتردایە لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرماش لەنێوان ١٩ بۆ ٣١ پلەی سەدی بێت، ئەمەش نزیکە لە ئاستی تێکڕایی بۆ ئەم وەرزە.

ئەم با بەهێزە تا درەنگی ئەمشەو بەردەوام دەبێت، لە سبەینێوە خێراییەکەی کەمتر دەبێتەوە.

هەڵمەتی پاککردنەوەی زێی بچووک دەستیپێکرد
پێت هەڵمەتی پاککردنەوەی زێی بچووک دەستیپێکرد
نوێترین زانیاریی دەربارەی مووچەی مانگی ئاب
دوات نوێترین زانیاریی دەربارەی مووچەی مانگی ئاب
پەیوەندیدار