كاتی دابەشكردن و زیادكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان ڕاگەیەنرا



وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرای دەكات، لەماوەی ئەم هەفتەیەدا دەست دەكرێت بە دابەشكردنی سەبەتەیەكی خۆراكی نوێ‌ بەسەر هاووڵاتیاندا و سەبەتەی خۆراكی توێژی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی.

لما هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی خۆراك لە وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاندووە، لەم چەند ڕۆژەدا، كە ناگاتە هەفتەیەك دەست دەكرێت بە دابەشكردنی سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراك و لەگەڵ ئەوەشدا دەست دەكرێت بە سەبەتەی نۆیەمی بەشەخۆراك بۆ ئەوانەی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، كە زیاتر لە 7 ملیۆن و 200 هەزار كەسن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەشەخۆراكی ئەوانەی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە ماددە سەرەكییەكانی خۆراكی تێدایە وەك (یەك كیلۆ شەكر و یەك كیلۆ ئارد و روبعە كیلۆیەك لە شیری گەورەساڵان و ڕوبعە كیلۆیەك چا).

جەختیشی كردۆتەوە، بۆ چینی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی دوو سەبەتەی خۆراكی دابەش دەكرێت، كە سەبەتەیەكی وەك هەموو هاووڵاتیانە و سەبەتەیەكی تایبەتە بەو توێژە و ماددەی زیادەی تێدایە تاوەكو پێویستیان بە بازاڕ نەبێت بۆ كڕینی ئەو خۆراكانە.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق، ماددەكانی (ماش و نۆك و لەتكە نۆك و نیسك) لەگەڵ بەشەخۆراك دابەش دەكرێت.

بەبیانوی پاراستنی “شەرەف” دۆسییەکانی کوشتنی ژنان بەلاڕێدا دەبرێن
پێت بەبیانوی پاراستنی “شەرەف” دۆسییەکانی کوشتنی ژنان بەلاڕێدا دەبرێن
 ئیسرائیل چۆن نەسروڵڵای کوشت؟
دوات  ئیسرائیل چۆن نەسروڵڵای کوشت؟
پەیوەنیدر