بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە



سەرەڕای چەندین بڕیار و ڕێكاری بانكی ناوەندی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار، نرخی ئەو دراوە ئەمریكاییە بەرامبەر بە دراوی عێراقی لە بەرزبوونەوەدایە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێكە بەهای دۆلار لە بەرزبوونەوەدایە و ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكان، بەهای دۆلار بەرزبۆتەوە و لە دوانیوەڕۆدا بەهای 100 دۆلار گەیشتە 151 هەزار و 850 دینار.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە، لە ئێستادا بەهای 100 دۆلار لە بۆرسەی هەولێر بە 151 هەزار و 750 دینارە و لە كەركوك گەیشتۆتە 152 هەزار دینار.

سەرەتای ئەم مانگە، بانكی ناوەندی میكانیزمی كۆتایی هێنان بە پلاتفۆڕمی ئەلیكترۆنی ڕاگەیاند، كە تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ دەخایەنێت و بڕیارە لە ساڵی داهاتووەوە ژمارەیەك بانكی جیهانی بە هاوبەشی چەند بانكێكی باوەڕپێكراوی عێراقی ڕاستەوخۆ حەواڵەی بازرگانان ئەنجام بدەن.

 

وەزارەتێكی هەرێم دەوامی كارمەندانی كەم كردەوە
پێت وەزارەتێكی هەرێم دەوامی كارمەندانی كەم كردەوە
شارەوانی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە
دوات شارەوانی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر