جێگرەوەی نەسروڵا ئاشکراکرا.. لە شێوە و قسە لەیەك دەچن



دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵا لەلایەن ئیسرائیلەوە، بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، لە ئێستادا هاشم سافی الدین، جێگری نەسروڵا کاروبارەکانی حیزبوڵا بەڕێوەدەبات.

بەپێی ڕاپۆرتێكی (العربیە)، ئەگەری زۆرە لە چەند ڕۆژی داهاتودا هاشم سافی الدین، جێگری نەسروڵا بە فەرمی وەکو ئەمینداری حیزبوڵا دەستبەکاربێت.

ئەمڕۆ شەممە، سوپای ئیسرائیل بە فەرمی كوژرانی حەسەن نەسروڵا، سکرتێری گشتی حزبوڵای لوبنانی لە هێرشەكەیدا ڕاگەیاند، کە ڕۆژی هەینی بارەگای سەرکردایەتی حزبەکەی لە باشووری بەیروت کردە ئامانج.

دوای چەندین کاتژمێر بێدەنگی، حزبوڵڵا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا کوژرانی نەسروڵای پشتڕاستکردەوە، کە ماوەی 32 ساڵ بوو پۆستەکەی بەدەستەوە بوو.

بەڵام ئەم پێشهاتانە پرسیاری زۆر دەوروژێنن، بەتایبەتی کێ شوێنی نەسروڵا دەگرێتەوە؟

هاشم سافی الدین
بە گوتەی چاودێران، هاشم سافی الدین، سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری حزبوڵا و دووەم فەرماندەیی حزبوڵا بە دیارترین کاندید دادەنرێت بۆ جێگرتنەوەی.

هەروەها ئامۆزای نەسروڵا و زاوای قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودسی ئێرانە. جگە لەوەش لە ڕواڵەت و قسەكردندا زۆر لە نەسروڵا دەچێت.

هاشم سافی الدین لە ساڵی 1964 لە شارۆچکەی دێر قانون ئەلنەهر لە باشووری لوبنان لەدایک بووە، دواتر لە نەجەف و قوم خوێندنی وەک نەسروڵا وەرگرتووە و لە ساڵی 1982 لە دامەزرێنەرانی حزبوڵا بووە.

لە ساڵی ١٩٩٤دا داوای لێکرا بگەڕێتەوە لوبنان بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی جێبەجێکاری حزبوڵا وەربگرێت دوای نەسروڵا، دوای دوو ساڵ لە دەستنیشانکردنی نەسروڵا بە سکرتێری گشتی حزبەکە دوای تیرۆرکردنی عەباس موسەوی لەلایەن ئیسرائیلەوە لە هێرشێکی هێلیکۆپتەردا. لە ساڵی ١٩٩٤ەوە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی جێنشینی نەسروڵا بگرێتەوە.

ئەڤیچای ئەدرایی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هەڵمەتەکانی دوێنێ بۆ سەر گەڕەکی باشووری بەیروت بووە هۆی کوشتنی نەسروڵا و وتیشی، “عەلی کەرکی، سەرۆکی بەرەی باشووری ئەو حزبە و ژمارەیەک سەرکردەی دیکە لەگەڵیدا کوژراون”.

دوێنێ فڕۆکە ئیسرائیلییەکان زیاتر لە ١٠ بۆمبی زەبەلاحیان خستە سەر بارەگای سەرکردایەتی پارتەکە لە شاری هارێت حریک، یان ئەو شوێنەی کە بە گۆڕەپانی ئەمنی قەڵادار ناسراوە و وێرانکارییەکی بێ وێنەی دروستکرد.

فەرماندەیەکی باڵای سوپای ئێران لە هێرشەکەی دوێنی کوژراوە
پێت فەرماندەیەکی باڵای سوپای ئێران لە هێرشەکەی دوێنی کوژراوە
ئیسرائیل: ئامادەین بۆ ململانێی فراوانتر
دوات ئیسرائیل: ئامادەین بۆ ململانێی فراوانتر
پەیوەندیدار